Zana Natık Kerem
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
تاران ــ AA
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ تاران، سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی كۆبوویەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، حەیدەر عەبادی و حەسەن روحانی لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كە جێگەی بایەخ و گرنگی هەردوولابوو، گفتوگۆیان كردووە لەوانە، ئابووری، بازرگانی، گەشتوگوزار، وزە و وەبەرهێنان.
دوێنێ سێشەممە لە چوارچێوەی گەشتێكی هەرێمیدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لە سعوودیەوە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەو كاتەی لە ساڵی ٢٠١٤ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی وەرگرتووە ئەمە یەكەمجارە حەیدەر عەبادی سەردانی ئێران بكات.
هەر بە پێی بەیاننامەكە، سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئێران لەسەر گرنگی فراوانكردن و پتەوكردنی پەیوەندیی و هاوكارییەكان قسەیان كردووە بەو مەرجەی خزمەت بە بەرژەوەندی گەلانی عێراق و ئێران بكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە كۆبوونەوەكەدا، حەیدەر عەبادی خۆشحاڵی بە پێشخستنی پەیوەنییەكانی نێوان بەغدا و تاران نیشانداوە و پێداگیری عێراقیشی دەربڕیووە بۆ فراوانكرنی پەیوەندی دووقۆڵی و هاوكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەل و وڵاتانی ناوچەكە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە لە بەرامبەردا، حەسەن روحانی خواستی وڵاتەكەی بۆ زیادكردنی هاوكارییە دوو قۆڵییەكان لەسەرجەم بوارەكاندا لەگەڵ عێراقدا خستووەتە روو.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا روون كراوەتەوە كە سەركۆماری عێراق رایگەیاندووە كە ئێران پیشتیوانی لە یەكێتی، ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەكات و هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هێزە عێراقییەكان كە دژی داعش بەدەستیان هێناوە ئاراستەی حەیدەر عەبادی كرد.
واش بڕیارە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی گەشتە هەرێمییەكەیدا، حەیدەر عەبادی لە ئێرانەوە بگاتە كوێت.