AA
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
تاران - AA
ئێران بە پاساوی جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاوە لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی، وەک هەنگاوی چوارەم لە سبەی چوارشەممەوە، لە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ کە لە شاری قوم-ە، پەرە بە بەرنامە ناوەکییەکانیان دەدەن و غاز لە هەزار و ٤٤ سەنتریفوژ زیاد دەکەن.
سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارگەی پەرەپێدانی داهێنەرانەی ئازاددا، گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە هەنگاوی چوارەمی وڵاتەکەی کرد لەبەرامبەر جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لەهەمبەر رێککەوتنی ئەتۆمی.
رۆحانی ئاشکرای کرد وەک هەنگاوی چوارەم لەبنکەی ئەتۆمی فۆردۆ کە لەشاری قوم-ە گاز بۆ هەزار و ٤٤ سەنتریفوژ زیاد دەکەن.
حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوەیان هاوشێوەی ئەوانەی پێشتر، پاشگەزبوونەوەی نییە.
سەرکۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ ئەوەی دەرگای دانوستانیان دانەخستووە، هەنگاوی چوارەمیان ناوە و گوتیشی: "ئەگەر لە مانگەکانی داهاتوودا گەمارۆکان لەسەرمان هەڵگیرا و توانیمان نەوتی خۆمان بفرۆشین و کەڵک لە سیستەمی بانکی جیهانی وەربگرین، دەگەڕێینەوە بۆ قۆناغی پێشوو".