عێراق

عێراق.. گیانلەدەستدانی ١٠٤ زیارەتکاری ئێرانى

لە میانى چلەى ئيمام حوسەين-دا، ١٠٤ زیارەتکاری ئێرانى لە عێراق گيانيان لەدەستدا.

Muhammet Kurşun  | 21.10.2019 - نوێکردنەوە : 22.10.2019
عێراق.. گیانلەدەستدانی ١٠٤ زیارەتکاری ئێرانى

Tahran

تاران - AA

١٠٤ زیارەتکاری ئێرانى لە میانی بەشداريكردنيان لە مەراسيمى چلەى ئيمام حوسەين لە شاری كەربەلا باشووری عێراق، گيانيان لەدەستداوە.

ميدياى فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، سەركونسوڵى ئێران لە كەربەلا، مير مەسعود حوسەينیان، رايگەياندووە كە ١٠٤ كەس لەو سێ مليۆن و ٥٠٠ زیارەتکارە ئێرانييەى كە ئەمساڵ بەشداریان لە چلەى ئيمام حوسەين-دا دەکەن گيانيان لەدەستداوە.

سەركۆنسولى ئێران، ئامارى ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە خستەڕوو كە ٣٩یان بە رووداوى هاتوچۆ و ٦٥یان لە ئەنجامى نەخۆشى جۆراوجۆر گيانيان لەدەستداوە. لەو ژمارەيەش ٩٦ كەسيان خاوەن بيمەى تەندروستين.

بەگوێرەى ئەو زانيارييانەى كە سەركۆنسولى ئێران لە كەربەلا بڵاويكردۆتەوە، ئەمساڵ دوو مليۆن و ٥٠٠ هەزار كەس خۆيان تۆماركردوە بۆ بەشداريكردن لە مەراسيمى چلەى ماتەمينى ئيمام حوسەين، بەڵام نەيشاردەوە كە نزيكەی سێ مليۆن و ٥٠٠ هەزار كەس سەردانی عێراق-یان کردووە بۆ بەشداريكردن لە مەراسيمەكەدا.

- مەراسيمى چلەى ماتەمينى ئيمام حوسەين

- ئيمام حوسەين-ى نەوەى پێغەمبەر (د.خ) لەگەڵ یاوەرانى لە ١٠-ى تشرينى يەكەمى ساڵى ٦٨٠-ى زايينى (١٠ موحەڕەم-ى ساڵى ٦١-ى كۆچي) لە شارى كەربەلا شەهيد كرا، هەموو ساڵێك بە "رۆژى عاشورا" ياددەكرێتەوە.

بەگوێرەى رۆژژمێرى کۆچی٤٠ رۆژ دواى "رۆژى عاشورا" مەراسيمى يادكردنەوە دەكرێتەوە و پێى دەگوترێت "ئەربەعينیە" چلەمين رۆژ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın