عێراق

عێراق.. پاڵپشتی موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەکان

- سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند، پاڵپشتی لەو خۆپیشاندانە دەكات كە ئەگەری هەیە لە ماوەكانی داهاتوو دژبە حكوومەت و گەندەڵی ئەنجام بدرێن و داواش لە خۆپیشاندەران دەكات كە خۆیان لە گەندەڵی و گەندڵكاران رزگار بكەن.

Haydar Karaalp  | 20.10.2019 - نوێکردنەوە : 21.10.2019
عێراق.. پاڵپشتی موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەکان

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند، پاڵپشتی لەو خۆپیشاندانە دەكات كە ئەگەری هەیە لە ماوەكانی داهاتوو دژبە حكوومەت و گەندەڵی ئەنجام بدرێن و داواش لە خۆپیشاندەران دەكات كە خۆیان لە گەندەڵی و گەندڵكاران رزگار بكەن و گوتی: "حكوومەت ناتوانێت چاكسازیی ئەنجام بدات".

پێشتر چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانكردبوویەوە كە سوورن لەسەر ئەوەی لە ٢٥ی ئەم مانگە دەست بكەنەوە بە خۆپیشاندان دژبە حكوومەت و گەندەڵی.

موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێكدا بانگەوازی بۆ خۆپیشاندەران كردووە و گوتوویەتی "دیارە ئێوە بڕیارتانداوە لە ٢٥ی ئەم مانگە خۆپیشاندان دەست پێ بكەنەوە، ئەوەش مافێكە لە مافەكانتان".

سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندەران ئەوەشی گوتووە "دەمەوێت لەوە ئاگادارتان بكەمەوە كە چی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، سەرجەم سیاستمەدار و ئەندامانی حكوومەت لە رەوشێكی ترس و دڵەراوكێدان لە هەمبەر خۆپیشاندانی جەماوەریی، سەرجەمیان هەوڵی چارەسەركردنی رەوشەكە دەدەن، بەڵام ناتوانن چونكە كار لەكارترزاوە".

موقتەدا سەدر رایگەیاندووە "ئەوان (سیاسەتمەداران) دەیانەوێت بە هەندێك بەڵێن و قسەی بێكرداری وەك دامەزراندن و پێدانی مووچە، ئێوە بێ دەنگ بكەن".

سەركردەی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەمووان خۆیان بۆ خراپترین سیناریۆكان ئامادە كردووە و هەمووان كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی رێگە چارەیەک بدۆزنەوە، بەڵام هیچ رێگەچارەیەك بۆ كێشەكان نابێت".

موقتەدا سەدر گوتیشی: "حكوومەت ناتوانێت چاكسازیی ئەنجام بدات، چونكە ئەوەی لەسەر هەڵە بنیاتبنرێت، بەئاسانی دەڕوخێت".

سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر جارێكی دیكە رووی قسەكانی كردە خۆپیشاندەران و گوتی: "ئازادیتان بەدەست گەندەڵكارانە، ئەگەر دەتانەوێت لە نیشتمانەكەتان ئازاد بن، ئەوە دەبێت خۆتان لە گەندەڵی و گەندەڵكاران ئازاد بكەن، چاوەڕوانی ئەوە نەبن حكوومەتەكەتان گەندەڵكاران دادگایی بكات، دەبێت ئێوە دادگاییان بكەن بۆ ئەوەی مێژوو ببێت بە شایەت لەوەی ئێوە گەندەڵییتان بنبڕ كرد".

لە كۆتاییدا موقتەدا سەدر باسی لەوەكردووە كە عێراقییەكان دوو بژاردەیان لەبەردەم دایە یان ئەوەتا پەنا ببەنە بەر خۆپیشاندان ئەگەر دەیانەوێت، یان ئەوەتا پەنا ببنە بەر سندوقی دەنگدان لەژێر سەرپەرشتی چاودێرانی نێودەوڵەتییدا بێ‌ ئەوەی سیاسەتمەدارانی ئێستا تیادا بەشداریی بكەن.

پێشتر موقتەدا سەدر لە میانی ساڵانی رابردوودا، خۆپیشاندانی جەماوەریی دژبە گەندەڵی لە عێراق بەڕێوەبردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın