دۆناڵد تره‌مپ: "له هه‌وڵی گۆڕینی رژێمی ئێران-دا نین"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: - "(له ئێران) له هه‌وڵی گۆڕینی رژێمدا نین، هه‌ندێک كه‌س ده‌ڵێن وایه، به‌ڵام نین. سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌وانی دیكه تاقیانكرده‌وه. ئه‌وه به كه‌ڵك نایه‌ت. ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نین".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه له هه‌وڵی گۆڕینی رژێمدا نین له ئێران‌دا و خوازیارن ئێران له یه‌مه‌ن بچێته ده‌ره‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا له كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی ئه‌مریكا-ئێران وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "(له ئێران) له هه‌وڵی گۆڕینی رژێمدا نین، هه‌ندێک كه‌س ده‌ڵێن وایه به‌ڵام نین. سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌وانی دیكه تاقیانكرده‌وه. ئه‌وه به كه‌ڵك نایه‌ت. ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه رێگه ناده‌ن حكوومه‌تی تاران ببێت به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و گوتی: "ناتوانن ببن به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی. ناتوانن مووشه‌كی بالیستی تاقی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام توانیان له‌ژێر رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێستادا ئه‌نجامی بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ئێران له یه‌مه‌ن ده‌رچێت".
دۆناڵد تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی کە باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامیداوه رێككه‌وتنێكی زۆر خراپ بووه و حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما به به‌های ملیارەها دۆلار توانای خستنه به‌رده‌ست ئێران و گوتی:
"له راستیدا ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوكاری ئێرانییه‌كان بكه‌ین. ده‌مانه‌وێت باشبین له‌گه‌ڵیاندا. كاریشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانن ببن به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كردبوو رایگه‌یاند "بۆ یه‌كه‌مجار ئێرانییه‌كان رایانگه‌یاند كه ئاماده‌ی دانوستانن له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی".