Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "تورکیا لەگەڵ ئێمەدا زۆر باشە. ئێستاش لەبەرئەوەی ناچاربوون سیستمی مووشەکیی لە رووسیا بکڕن، ئێمە دەڵێین کە ناتوانین F-35تان پێ بفرۆشین. ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان زۆر سەختە، وەک ئەمریکا ئەو دۆخەی کە ئێمەشی تێداین زۆر سەختە. کار لەسەر ئەمە دەکەین، دەبینین بزانین چی روودەدات".
دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی لە کۆشکی سپی، لێدوانی لەباری تورکیا و فڕۆکەی F-35 دا دوای ئەوەی کە هەفتەی رابردوو تورکیا دەستی بە وەرگرتنی سیستمی S-400 لە رووسیا کرد.
سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی ئاراستەی ئیدارەی پێشووی وڵاتەکەی کرد بە هۆی ئەوەی لەسەردەمی ئۆبامادا سیستمی پاتریۆتیان بە تورکیا نەفرۆشتووە و جەختی لەوەکردەوە کە لەبەر ئەوەیە تورکیا رووی لە کڕینی S-400 لە رووسیا کردووە.
- "تورکیا بۆ کڕینی ئەم مووشەکانە هەوڵی زۆری‌دا، بەڵام پێیان نەفرۆشت"
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە کە لەگەڵ تورکیادا باسی ئەم بابەتەیان کردووە و گوتی:
"بەڕوونی پەیوەندیی باشمان (لەگەڵ تورکیادا) هەیە، بەڵام ئەم دۆخە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزە. ئیدارەی ئۆباما مووشەکی پاتریۆتی بەوان نەفرۆشت. تورکیا بۆ کڕینی ئەم مووشەکانە هەوڵی زۆری‌دا، بەڵام پێیان نەفرۆشت. سه‌رباری ئه‌مه توركیا سیستمه‌كه‌ی له رووسیا كڕی. سه‌رباری ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه و به توركیایان گوت ئێمه پاتریۆتتان پێ ده‌فرۆشین، به‌ڵام ئه‌وكاته توركیا رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ رووسیا واژووكردبوو و بڕێكی زۆری پاره‌كه‌ی دابوو. چونكه رێگه‌یان پێنه‌درابوو بیكڕن. توركیا ئه‌ندامێكی ناتۆیه. داوای زیاتر له 100 فڕۆکەی F-35یان كرد، پلانیان بۆ زیاتریش داده‌نا".
دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه جه‌ختیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندیی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا و سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و گوتی: "تورکیا لەگەڵ ئێمەدا زۆر باشە. ئێستاش لەبەرئەوەی ناچاربوون سیستمی مووشەکیی لە رووسیا بکڕن، ئێمە دەڵێین کە ناتوانین F-35تان پێ بفرۆشین. ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان زۆر سەختە، وەک ئەمریکا ئەو دۆخەی کە ئێمەشی تێداین زۆر سەختە. کار لەسەر ئەمە دەکەین، دەبینین بزانین چی روودەدات".
سەرۆکی ئەمریکا جارێكی دیكه جه‌ختیكرده‌وه كه رێگه‌ی نه‌داوه توركیا پاتریۆت له ئه‌مریكا بكڕێت و گوتی: "دواتر توركیا ناچاربوو سیستمی به‌رگری له رووسیا بكرێت كه له‌ڕاستیدا ئه‌و (ئه‌ردۆغان) ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست. ئێستاش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌یان له رووسیا كڕیوه، ئێمه ناتوانین ئه‌و فڕۆكانهیان پێ بفرۆشین كه به‌هایان ملیارەها دۆلاره".
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌م دۆخه بۆ Lockheed Martin به‌رهه‌مهێنی فڕۆكه‌ی F-35 خۆش نه‌بووه، چونكه ئه‌مه به‌واتای هه‌زاران هه‌لی كار دێت بۆ ئه‌وان.
پێشتر سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە کڕینی S-400 لە لایەن وڵاتەکەیەوە، رایگەیاندبوو "دەستمان بە وەرگرتنی S-400ەکانمان کردووە. گوتیان 'ناتوانن بیکڕن'، ئەمڕۆ فڕۆکەی هەشتەمیش هات".