Arif Yusuf
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
عێراق ــ AA
هێزەكانی ئەمریكا لە دوای كشانەوەیان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، گەیشتنە هەرێمی كوردستان و لە وێوە دەچن بەرەو پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەكە رایگەیاند كە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی كە ئاڵای ئەمریكایان بەرزكردبوویەوە بە شارۆچكەی سحێلا نزیك سنووری عێراق لەگەڵ سووریا بەرەو دەروازەی سێمالكا تێپەڕبوون.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە كەناڵی رووداو لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردبوویەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە سووریاوە لە رێگەی سحێلا سەربە پارێزگای دهۆك بەرەو عێراق كشاونەتەوە.
دوێنێ یەكشەممە وەزیری بەرگریی ئەمریكا، مارك ئێسپەر رایگەیاندبوو، هەزار سەربازی وڵاتەكەی كە لە باكووری سووریا كشاونەتەوە دەگوازرێنەوە رۆژئاوای عێراق.
مارك ئێسپەر ئاماژەی بەوەشكردبوو كە ئەركی هێزەكانی ئەمریكا دوای كشانەوەیان لە باكووری سووریا تایبەت دەبێت بە پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ بەرگرییكردن لە عێراق و شەڕی دژبە داعش.