Ahmet Dursun
16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
لە درێژەی دەربڕینی ناڕهزایهتییهكان دژی گرانكردنی نرخی بهنزین له شارى سيرجان سەبە پارێزگای كيرمانى ئێران، كەسێك کوژرا.
پارێزگاى سيرجان، محەمەد مەحمودئابادى، لە لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ئیسنای ئێرانی رايگەياند خۆپێشاندانەكانى دوێنێ شەو لە شارەكە بە ئارامى دەستیپێكرد بەڵام گرووپێكى هاندەر خۆپیشاندانەكەيان تێكدا و بەنزينخانەيەكيان سووتاند.
محەمەد مەحمودئابادى، باسی لەوەكرد خۆپیشاندەران هەوڵيان داوە بگەنە کۆگای سەرەكیى سووتەمەنى شار و ئاگری تێبەردەن بەڵام لە كاتى رووبەڕووبوونەوهيان لەگەڵ هێزە ئەمنييەكان گەڕانەوە و گوتى: "بە داخەوە لە كاتى ئەو رووداوانە كەسێك گيانى لەدەستدا و ژمارەيەكى ديكە بريندارن".
مەحمودئابادى باسى لە لێكۆڵينەوەى پزيشكى دادیی كرد لەسەر هۆكارى گيانلەدەستدانى ئەو كەسە و گوتى: "بە دواداچوون دەكەين بۆ جۆرى برينداربوونى بريندارەكان. هێزە ئەمنييەكان لە كەسێكەوە فەرمانى تەقەكردنى راستەوخۆيان وەرنەگرتووە، بەڵام بەهۆى هەستياریى ئەمبارەكانى سووتەمەنى فەرمانى تەقەكردنيان بۆ ئاسمان وەرگرتووە و ئەوەشيان كردووە".
پێداگریی لهسهر ئهوهشكرد كه ئێستا بە گشتیى دۆخى شارەكە ئارامە و داواى لە خەڵكى كرد كە بەهيچ شێوەيەك هانا نەبەنە بەر خۆچێشاندانى بێمۆڵەت.
ئەو بەنزينەى لەلايەن حكوومە ئێرانەوە دابيندەكرێت پێشتر مانگانە تا ٦٠ ليتر، ههر ليترێكی بە هەزار تمەن بووە بەڵام ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ تمەن. لە ئەگەرى بەكارهێنانى زياتر لە ٦٠ ليتر بەنزين لە مانگێكدا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك ئەوە نرخى ليترێك بەنزين بۆ سێ هەزار تمەن بەرزدەبێتەوە.
لە شارەكانى؛ ئەهواز، خوڕەمشەهر، بيرجەند، مەشهەد، گەچساران، سيرجان، بەندەرعەباس، ئەسفەهان و شيراز هاووڵاتيیان بە مەبەستى دهربڕینی ناڕەزايەتیى لە بەرامبەر گرانبوونى نرخى بەنزين رژانە سەر شەقامەكان.
خۆپیشاندەران داوايان لە شۆفێرەكان كرد كە ئۆتۆمبێلەكانيان بكوژێننەوە و لە شارى سيرجان سەر بە پارێزگای ئەسفەهان و كرمان خۆپێشاندەران بەنزینخانەیەکیان سووتاند.