Ahmed al-Masri,Hacer Başer,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
ده‌وحه - AA
پێشكه‌شكاری سعوودی، عه‌لی ئهلزوفهیری، كه یه‌كێكه له پێشكه‌شكارانی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره كه ناوه‌نده‌كه‌ی له قه‌ته‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له قه‌یرانی نێوان حكوومه‌تی ده‌وحه و هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بیدا په‌یوه‌ست ده‌بێت به سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
زوفه‌یری له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه "به پابه‌ندبوون به ئه‌مری خوا و ئه‌مری وه‌لی ئه‌مر، پابه‌ندم به نیشتمان، سیاسه‌ت و یاساكانی و له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هاوڕێیانی كه‌ناڵه‌كه ده‌خوازم".