Mohammed Baqi Hussein
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
ریاز - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن رایگه‌یاند، له پێناو ئاسایشی وڵات‌دا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌حرێن دیپلۆماتكارانی له دۆحه كێشاوه‌ته‌وه و ماوه‌ی 48 كاتژمێری بۆ قه‌ته‌ر داناوه كه دیپلۆماتكارانی له‌و وڵاته بكێشێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی به‌حرێن بۆ قه‌ته‌ر و هاتنی هاووڵاتییانی قه‌ته‌ر بۆ به‌حرێن و گه‌شته ترانزێته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش قه‌ده‌غه‌كراوه و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی قه‌ته‌ری له به‌حرێن نیشته‌جێیه، پێویسته له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا وڵات به‌جێبهێڵێت و 24 كاتژمێر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راگهیهنراوهكه، كایه‌ی ئاسمانی و سنووری ئاوی و به‌نده‌ره‌كانی به‌حرێن به رووی قه‌ته‌ردا داده‌خرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌حرێن به هۆی پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشێلكردنی رێككه‌وتنه دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان، پشتگیریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به هاوكاریی ئێران تا له به‌حرێن كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه قه‌ته‌ر به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر به‌حرێن بەڵکو هەڕەشەیە بۆسەر سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه و ناكرێت له ئاستیدا بێده‌نگبن.
به‌حرێن، سعوودیه و ئیمارات ساڵی 2014ش به تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كانیان، په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند بوو.