İdris Okuducu
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
هەولێر - AA
پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی عێراقی لە پەرلەمانی کوردستان، ئایدن مەعروف لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای مووسڵ، ئێران هەوڵی دروستکردنی هیلالی شیعی دەدات و دیمۆگرافیا و پێکهاتەی ناوچەکە دەگۆڕێت.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە لایەن حەشدی شەعبیەوە لە گوندەواری شارۆچکەی بەعاج-شنگال- تەلەعفەر دەستی پێکردووە، پێشێلکاری ئەو رێککەوتنە سەربازیەیە کە حکوومەتی عێراق و هەرێم، پێی گەیشتبوون و دەڵێت "ئەمە کردەوەیەکی بەدەر لە رێککەوتنەکەیە. بە پێی هەلومەرجی رێککەوتنەکان، پێشمەرگە، سوپای عێراق، حەشدی شەعبی دەبوو ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە ناوچە هاوبەشەکان ئەنجام بدایە".
ئایدن مەعروف، حەشدی شەعبی بە هێزێکی سەربازی یەک مەزهەب لە قەڵەم دا و گوتی: "هێزێکی لەو چەشنە لە داهاتوودا هەرەشەی گەورە بۆسەر جوگرافیای تورکمان دروست دەکات. کاریگەری خراپ دەکاتە سەر پەیوەندیەکانی نێوان گرووپە ئەتنیکیەکانی ناوچەکە و ئاگرخۆشکەری پێکدادانێکی نوێین".
ئایدن مەعروف ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی حەشدی شەعبی راسپاردەکانی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادیش جێبەجێ ناکەن و دەڵێت "دەبینین کە لە شارۆچکەی مەندەلی سەربە پارێزگای دیالەوە تا شاری تەلەعفەر لە مووسڵ، هەوڵ دەدرێت هیلالێکی شیعی دروست بکرێت، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە لە شنگال هەن لە گوندەواری تەلەعفەر-بەعاج حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی تر هەن. لە داهاتوودا ناکۆکییەک دەبێت هۆکار بۆ گەورەترین پێکدادان. بەم هۆیەوەیە بە گونجاوی دەزانین کە تەنها هێزە سەربازیە تورکمانیەکان بچنە ناو تەلەعفەرەوە".