Nazlı Yüzbaşıoğlu,Rewa Mahmut Hasan
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی سەردانی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بۆ لای سەربازەکانیان لە بنکەی ئینجیرلیک رایگەیاند کە لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بنکەی ناتۆ بکەن لە قۆنیا نەوەک بنکەی ئینجیرلیک.
مەولود چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابرێل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی رێکخست.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە چاوپێککەوتنەکەدا تاوتوێی سەردانی پەرلەمانتارانی ئەڵمانییان کردووە بۆ بنکەی سەربازی ئینجیرلیک و گوتی: "لە کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکل لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ٢٤ و ٢٥ی ئایاری رابردوو لە بڕۆکسل، ئەو پرسە تاوتوێ کرابوو".
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "پێشنیازی ئێمە لە بڕۆکسل لە کۆبوونەوەی بەرێز سەرکۆمار لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیادا ئەوە بووە کە وەفدی ئەڵمانیا دەتوانن سەردانی بنکەی ناتۆ بکەن لە قۆنیا. ئەگەر لەمەوە دەست پێ بکەن بەسوود دەبێت. ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنمان بۆ هەموو ئەمانە کرد بەوەی ئینجیرلیک-یشەوە. لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بنکەی ناتۆ بکەن لە قۆنیا نەک ئینجیرلیک. پێشتر ئەوەمان راگەیاندبوو، من خۆم گوتبووم دەتوانن سەردانی قۆنیا بکەن".