Mohammed Baqi Hussein
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
ده‌رعا/ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریسته بیانییه هاوده‌سته‌كانی، هێرشی چڕ بۆسه‌ر ناوه‌ندی شاری ده‌رعا له باشووری سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی شاره‌كه، دژی پێشڕه‌وییه‌كانی رژێم به‌رگری ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، رژێم به‌درێژایی كۆتایی هه‌فته لانیكه‌م، 150 هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامداوه.
له ده‌رعا كه به بۆمبی به‌رمیلی و مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریسته بیانییه هاودهستهكانیشی له رێگەی وشكانییه‌وه په‌لاماری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ن.
له ئێستادا رێگای سه‌دی كۆنه شاری ده‌رعا و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران و ناحیه‌ی نهوعهیمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی شاره‌كه، له‌ژێر هێرشی چڕدان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا به‌شێكی زۆری كێڵگه‌كانی شاره‌كه سووتاون و به‌شێكی زۆری بیناكانیش رووخاون، ده‌یان كه‌سی سڤیلیش برینداربوون.
سه‌ره‌نجام هێزه‌كانی رژێم له ده‌رعای کۆنەوە پێشڕه‌وییه‌كی كه‌میان تۆماركردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و خاڵانه‌ی كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه كه رژێم گرتبوویه‌وه.