Abdullah Shukur
28 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ناو شارێکی یاری لە شاری لاھوری پاکستان کرد و گوتی: "وڵاتەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و ھاریکاری پاکستان".
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، داودئۆغڵو پەیامی سەرەخۆشی بۆ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، نەواز شەریف و سەرۆکی ویلایەتی پەنجاپ ناردووە.
داودئۆغڵو لە پەیامەکەیدا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ناو شارێکی یاری لە شاری لاھور کردووە و سەرەخۆشی خۆشی بۆ قوربانیانی ئەو ھێرشە راگەیاندووە.