aa
27 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌باره‌ت به كوژرانی سه‌ربازێكی تورك له باكووری عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌نگ و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپادا كردمان، هێزه ئاسمانییه‌كانمان راسته‌وخۆ ئه‌و مۆڵگهیهیان له‌ناوبرد كه بوونه هۆی شه‌هیدبوونی سهربازهكهمان. هێرشێكی دیكه‌ش به به‌شداری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام درا. ئیراده‌ی به‌هێز و تاواناكانمان به‌كار هێناوه به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر سه‌ربازانمان له ده‌ره‌وه‌ی توركیا".
پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئوردن، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ داودئۆغڵو له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به مووشه‌ك كردبوویه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به شێك له مووشه‌كه‌كانی كه‌وتبوونه بنكه‌ی سه‌ربازی باشیک كه سه‌ربازانی توركی لێیه، داودئۆغڵو گوتی: "به‌داخه‌وه له‌و هێرشه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا سه‌ربازێكمان له‌ده‌ستداوه".
داودئۆغڵو، باسی له‌وه كرد له‌و كاته‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی كه ئێستا یه‌كێكه له دیاریترین نوێنه‌ر له په‌رله‌مانی عێراق به‌تایبه‌تی نوێنه‌ری مووسڵیهكان، له‌گه‌ڵ پارێزگاری پێشووی مووسڵ ئه‌سیل نوجێفی كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه و گوتی: "كاتێك هه‌واڵه‌كه‌مان پێگه‌یشت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا چه‌ند جارێك به ته‌له‌فۆن قسه‌مان كرد. سه‌ره‌تا دۆخه‌كه دیاری كرا و دواتر زانیاریمان پێدرا و پاشان له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌نگ و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپادا كردمان، هێزه ئاسمانییه‌كانمان راسته‌وخۆ ئه‌و مۆڵگهیهیان له‌ناوبرد كه بوونه هۆی شه‌هیدبوونی سهربازهكهمان. هێرشێكی دیكه‌ش به به‌شداری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام درا. ئیراده‌ی به‌هێز و تاواناكانمان به‌كار هێناوه به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر سه‌ربازانمان له ده‌ره‌وه‌ی توركیا. ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه‌وا یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سووریا بۆ ئێمه بنه‌مایه. هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایش هه‌بێ له‌وێ، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه بوونی سه‌ربازانمان له‌وێ هه‌م پاڵپشتیه بۆ گه‌لی عێراق، هه‌میش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره. كه ئامانج لێی ره‌وینه‌وه‌ی نیگهرانیهكانه له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا".
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا داودئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد دوای ئه‌وه‌ی مووسڵ كه‌وته ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له سووریا زیادی كرد، هه‌روه‌ها هه‌لیش كه‌وته ده‌ست ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست به‌بیانووی ئه‌و رێكخراوه‌وه شه‌ڕی مه‌زهه‌بی هه‌ڵبگیرسێنن. ئه‌و بنكه سه‌ربازیه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی له باكووری عێراق له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یماناندا دامانمه‌زراند به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی مووسڵیهكان له قۆناغی كۆتاییدایه كه یه‌كێكه له بنكه گرنگه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
گوتیشی: "هێرشەکەنمان زیانێكی زۆریان به داعش گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها سه‌ربازانمان مه‌شق و راهێنانیان به برا عه‌ره‌ب، توركمان و كورده‌كانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی له نیشتمانی خۆیاندا بژین و برا مووسڵییهكانمان شاره‌كانی خۆیان رزگار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هاوكارییه‌كی زۆره بۆ داهاتووی عێراق. له‌و باوه‌ڕه‌داین ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ كه له‌م رۆژانه‌دا ده‌ستی پێكردووه له‌رووی داهاتووی عێراقه‌وه زۆر گرنگه. له‌به‌رئه‌وه كاره‌كانمان له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و بێ پچڕان درێژه‌ی ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌وه‌ش ده‌خه‌مه‌ڕوو كه له باكووری مووسڵ به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی شنگال تادێت چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌كات، بۆیه هه‌موو ناوچه‌كانی باكووری نێوان مووسڵ و حه‌له‌ب، پشتێنه‌ی ئه‌منی بۆ توركیا دروست ده‌كه‌ن. مه‌ترسی ئه‌منیش دروستكردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی ده‌هێنێته ئاراوه. واتا دروستبوونی هه‌ر جۆره بۆشاییه‌ك له مووسڵ و باكووری حه‌له‌ب، له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش و په‌كه‌كه پڕ ده‌كرێته‌وه. مه‌به‌ست له بوونی هێزه چه‌كداره قاره‌مانه‌كانمان له‌وێدا و پشتگیریكردنی گه‌لانی وڵاته دراوسێكان، هه‌م بۆ پشتگیریكردنی حكوومه‌تی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی دروست نه‌بێت و هه‌میش بۆ دابینكردنی ئاسایشی توركیایه. له‌م هێڵه‌دا هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر توركیا دروست بێت، ئه‌وه توركیا هێزه‌كانی له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه و پارێزگاری له سنووره‌كانی خۆشی له باشوور ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك. ئه‌م هێرشه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر پێداگریمان ناكات و كاتێك پشتگیریكردنی گه‌لی عێراق و ئاسایشی توركیا جێگه‌ی باس بێت هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر".
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی له‌و هێرشه كرد كه داعش له 9ی ئاداری ئه‌مساڵدا به چه‌كی كیمیایی كردیه سه‌ر ناحیه‌ی تازه و گوتی: "فه‌رمانم دابوو 22 كه‌س له برایانی توركمانمان كه به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و هێرشه كیمیاییهن بهێنرێنه توركیا. ئه‌وه‌بوو هێنران و چاره‌سه‌ركردنیان درێژه‌ی هه‌یه. بێ جیاوازی به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی برایانی توركمان، عه‌ره‌ب و كوردمان له عێراق كه به هه‌ر هۆكارێك بێت رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه ده‌بنه‌وه. بوونی توركمانه‌كانی عێراق و سووریا له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه بۆ پاراستنی بوونمان له‌وێ گرنگه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پرسه‌ی خۆم بۆ برایانی ناحیه‌ی تازه دووپات ده‌كه‌مه‌وه".