Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئۆرسوڵا ڤۆندێر لیۆن، لەبەرامبەر ئەوەی لەلایەن تورکیاوە رێگە نەدرا کە راوێژکاری وەزارەتەکەی، رالف برۆکسیپ و ژمارەیەک پەرلەمانتار سەردانی بنکەی ئینجیرلیک بکەن، رایگەیاند کە خودی خۆی ئەو سەردانە ئەنجام دەدات.
لیۆن لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی بیڵدام سۆنتاگ ئاماژەی بەوەکردووە سەردانکردنی سەربازانی ئەڵمانیی سەربە وەزارەتی بەرگری لە بنکەی ئینجیرلیک کارێکی سرووشتییە و رایگەیاندووە ''هەر لەبەر ئەوە لە رۆژانی داهاتوودا دەچمە ئەوێ و لەگەڵ سەربازانمان لەوێ کۆدەبمەوە و لە دۆخی گوزەرانیان دەپرسم. ئەو دەرفەتەش بۆ ئەوە دەقۆزمەوە کە بەتورکیا بڵێم سوپای ئەڵمانیا سەربازی پەرلەمانن. ئەو پەرلەمانتارانە ئەو کەسانەن کە بەمەبەستی پاراستنی تورکیا لەو مووشەکانەی لە سووریاوە ئاراستە دەکرێن و بۆ دامەزراندنی سیستمی پاتریۆت لەو وڵاتە، لەپەرلەمان دەنگیان داوە''.