Muhammet Kurşun
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
تاران - AA
به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هۆشداری دا به هاووڵاتییانی له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته كراوه تا راگه‌یاندنی دووه‌م فه‌رمان، خۆیان به‌دوور بگرن له گه‌شتكردن بۆعێراق، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە له چه‌ند شارێكیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دواتر به هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی ئهربهعینییهوه خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌ستاند، پاشان رۆژی هەینی ده‌ستیان پێكرده‌وه و له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
به پێی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ لە عێراق، له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە له ٢٥ی تشرینی دووه‌مه‌وه له شاره‌كانی به‌غدا و باشووری عێراق ده‌ستیان پێكردووه تا ئێستا، ٨٣ كه‌س کوژراون.