Safvan Allahverdi
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، پرۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥ وه‌ك ''جینۆساید'' ده‌ناسێنێت.
پرۆژه یاساكه كه له مانگی نیساندا له لایه‌ن نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئادام شیف-ه‌وه پێشكه‌شكرا، به ٤٠٥ ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر ١١ ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
پرۆژه یاساكه كه به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا تێپه‌ڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه پێویسته به هه‌مان شێوه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند بكرێت.
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر پرۆژه یاساكه و له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند ''ئه‌و بڕیارانه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی وڵاتانی بیانیی كه دیاره به هۆی كاریگه‌ری لۆبیهوه داریان كردووه و ده‌ری ده‌كه‌ن، دووره له راستیی مێژوویی و بێ لایه‌ن نیین و پشتیان به‌و لێكۆڵینه‌وانه نه‌به‌ستووه كه پێویسته بكرێت له ئه‌رشیفی وڵاتانی په‌یوه‌ندیداردا، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانن په‌ڵه له‌سه‌ر مێژوویی شكۆمهندیمان دروست بكه‌ن''.