Sinan Uslu
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی دوو پرۆژه‌یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه توركیای كردووه‌ته ئامانج رایگه‌یاند "ئەوە لەگەڵ رۆحیه‌تی هاوپەیمانی، کاری هاوبەش و ئەو ئۆپەراسیۆن و مانۆڕە هاوبەشەکانمان ناگونجێت. لەو باوەڕەدام کە کەسانی سەربەخۆ و خاوەنی بیری ئازاد لە ئەمریکا دەبێت گوشار لەسەر کۆنگریس دروست بکەن بۆ ئەوە ئەو رێگە هەڵەیە نەبڕن".
خولوسی ئاكار له میانی هاتنی بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی پرسه‌كانی رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دژبە تورکیا گوتی: "ئەوە لەگەڵ هەستی هاوپەیمانی، کاری هاوبەش و ئەو ئۆپەراسیۆن و مانۆڕە هاوبەشەکانمان ناگونجێت. لەو باوەڕەدام کە کەسانی سەربەخۆ و خاوەنی بیری ئازاد لە ئەمریکا دەبێت گوشار لەسەر کۆنگریس دروست بکەن بۆ ئەوە ئەو رێگە هەڵەیە نەبڕن".
ئاكار له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی دوو پرۆژه‌یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه توركیای كردووه‌ته ئامانج، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له لایه‌كه‌وه سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ین ئاسایش و سنووره‌كانی توركیا بپارێزین له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین ناوچه‌ی ئارامی پێویست له باكووری سووریا دابمەزرێنین به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستی سوورییه‌كان بۆ ماڵه‌كانیان به پارێزراویی.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه هه‌ن بوونه‌ته‌وه و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه داعش، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و رایگه‌یاند "پێویسته تێگه‌یشتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كارانه نیشان بدرێت. پێویسته ئه‌م كارانه به باشیی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. سوپای توركیا و فه‌رمانده‌كانی كه ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجامداوه، پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ره‌وڕووی مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه نه‌كرێنه‌وه. ئەوە لەگەڵ رۆحیه‌تی هاوپەیمانی، کاری هاوبەش و ئەو ئۆپەراسیۆن و مانۆڕە هاوبەشەکانمان ناگونجێت. لەو باوەڕەدام کە کەسانی سەربەخۆ و خاوەنی بیری ئازاد لە ئەمریکا دەبێت گوشار لەسەر کۆنگریس دروست بکەن بۆ ئەوە ئەو رێگە هەڵەیە نەبڕن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا خولوسی ئاكار گوتی: ''كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونەوەی شانده سەربازییەکانمان لەگەڵ رووسیا تەواو بوو. بە شێوەیەکی بەرچاو رێککەوتووین. کارەکانمان بە شێوەی بنیاتنەرانەی دوولایه‌نه و له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگەیشتن بەردەوامی دەبێت''.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "ئایا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی دهورییهكان تاوتوێكراون؟ دهورییهكان كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن؟" ئاكار گوتی: "باسی هه‌موو شتێك كراوه. دهورییهكان له رۆژانی داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌كه‌ن له ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژدا".