1 23
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، دوندار، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریایان به‌سه‌ركرده‌وه.
خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "مه‌سه‌له‌ی منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له پێشمانن. له‌مباره‌یه‌وه پلانی پێویست داندراوه. به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان. كه شوێن و كاتی هات، هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوو، تیرۆریستانی ئێره‌ش له‌و چاڵانه‌ی كه هه‌ڵیان كه‌ندووه، ده‌نێژرێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا تا دوا راده پێداگیره له‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌مان و ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان له هه‌ر كوێ بێت كۆتایی به تیرۆر بهێنێت. تاكه ئامانجمان تیرۆریستانن. هه‌ركه‌سێك كه خاوه‌نی عه‌قڵ بێت ده‌زانێت له‌گه‌ڵ خوشك و برا كوردهكانماندا كه وه‌ك گۆشت و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بووین، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه".