Ömer Yıldız,reva haci
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
ئادانا - AA
له ئۆپه‌راسیۆندا بۆ سه‌ر فه‌تۆ/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له ٢٠ پارێزگای توركیا، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٥٢ سه‌رباز كه ٤٢یان هه‌میشه‌یین، ده‌ركرا.
له‌چوارچێوه‌ی لێپێچینه‌وه له دۆسیه‌ی فه‌تۆ كه داواكاریی گشتی كۆماریی ئادانا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی لقی به‌ره‌نگاری تاوان و قاچاخ له ئاسایشی شاره‌كه له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی سه‌ربازیی فه‌تۆدا رێكاریان ده‌ستپێكرد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیر كردنی ٥٢ سه‌رباز كه ٤٢یان سه‌ربازی هه‌میشه‌یی، رائید، موقه‌ده‌م، عه‌قید، عهمیدن ، له ٢٠ شاری جیا كه ناوه‌نده‌كه‌ی ئادانایه ده‌ستی پێكرد.
له‌و ناونیشانانه‌ی دیاری كرابوون ژماره‌یه‌كی زۆر گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران.
هه‌ندێك له گومانلێكراوان له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ ئه‌نجام دراو ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.