Muhammed Enes Can,reva haci
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو سوپادا، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٥٠ گومان‌لێكراو ده‌ركرا كه شه‌شیان سه‌ربازی هه‌میشه‌یین.
له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵاچی( فه‌تۆ) له‌ناو پێكهاته‌ی سوپادا كه داواكاریی گشتی كۆماریی ئیستانبوڵ ده‌ستی پێكردووه، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی كه له‌ناو سوپادا به‌مه‌به‌ستی زانیاری گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی رێكخراوه‌كه، ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ و سه‌رشه‌قامیان به‌كارهێناوه.
داواكاری گشتی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی ١عهقید، ٢ رائید، ١نهقیب، ٢ زابت له‌گه‌ڵ ٤٤ خوێندكار دهركردو تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگای ئیستانبوڵیش ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ١٦ شار بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ده‌ستپێكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌چوارچێوه‌ی لێپیچینه‌وه له دۆسیه‌ی ''ته‌له‌فۆنی سه‌رشه‌قام'' له ٢٩ی تشرینی دووهه‌می ٢٠١٧ه‌وه تا ئێستا به‌تۆمه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌وڵه كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌وه یان ئه‌ندام بوون له‌رێكخراوی تیرۆریستی ٢٢٢ سه‌رباز تائێستا هه‌ڵهاتوون، ٣٦٢ گومان‌لێكراو به سوودمه‌ندبوون له یاسای په‌شیمان بوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر ئازاد كراون، ٨٣٥ سه‌ربازیش ده‌ستگیر كراون.