İsmet Karakaş,Serdar Açıl,Hemın Othman Mohammed
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٤١ ئه‌فسه‌ر لە فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی ده‌ركرا، له‌وانه‌یش ١٦ گومانلێكراویان ده‌ستگیركران.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٤١ گومان‌لێكراو ده‌ركرد كه ده‌ركه‌وتووه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی جێگر و سه‌ر شه‌قامه‌وه په‌یوه‌ندییان به ئیمامه مه‌ده‌نییه‌كانی فه‌تۆوه كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه گومانلێكراوان كارمه‌ندی فهرماندایی هێزه‌كانی وشكانین و پله‌ی ئه‌فسه‌ریان هه‌یه، له‌وانه‌یش ١٦ گومانلێكراویان ده‌ستگیركراون و كارەكان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانی دیكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.