İsmail Hakkı Demir
28 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2019
مەڕەش - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند: "ئه‌و بابه‌ته‌ی له رۆژانی دواییدا سه‌باره‌ت به ئیستانبوڵ له‌ئارادایه به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیی به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و قاچاخهوە هەیە. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سووری یان هه‌ر بیانییه‌ك كه له‌ژێر پارێزگاریی كاتی یان نێوده‌وڵه‌تیدا بێت یان مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌بێت، شایانی باس نییه و جێگای قبوڵكردن نییه. نه‌توانا و نه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه. نه خواستێكی وا و نه مافێكی وامان هه‌یه. بابه‌ته‌كه هێنده روونه".
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ كه‌مپی كاتیی مەڕەش، بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و گوتی: "لە میانی ساڵی رابردوودا، ٢٦٨ ھەزار کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران. ئەمساڵ تاکو ئێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاسایانەی دەستگیر کراون، ١٦٥ ھەزاری تێپەڕاندووە. ئەمەش مانای ئەوەیە، ئێمە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدەین، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەم ژمارەیە دەگاتە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار".
لەبارەی دەنگۆی دیپۆرتکردنەوەی هاووڵاتییانی سووری لە تورکیاوە، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند: "ئه‌و بابه‌ته‌ی له رۆژانی دواییدا سه‌باره‌ت به ئیستانبوڵ له‌ئارادایه به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیی به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و قاچاخهوە هەیە. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سووری یان هه‌ر بیانییه‌ك كه له‌ژێر پارێزگاریی كاتی یان نێوده‌وڵه‌تیدا بێت یان مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌بێت، شایانی باس نییه و جێگای قبوڵكردن نییه. نه‌توانا و نه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه. نه خواستێكی وا و نه مافێكی وامان هه‌یه. بابه‌ته‌كه هێنده روونه".