Andaç Hongur
28 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌و بێچووه پڵنگه بهنگالییانهی 12ی ئایار له ئاسڵان پارك هاتنه دونیاوه، خرانه به‌ر دیدی سه‌ردانكه‌رانی پاركه‌كه.
له پاركی ئاسڵان كه خاوه‌ندارێتی له 13 جۆری شێر، پڵنگی سیبیریا، پڵنگی به‌نگالی، گوێ ڕه‌ش، ڤاشاك، پوما و لیۆپاری ره‌ش ده‌كات، 29ی تهمووز رۆژی جیهانیی پڵنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و رۆژه‌دا هه‌وادارانی پڵنگه‌كان كه له دوو پڵنگی به‌نگالی و سێ پێچوو و دوو پڵنگی سیبیریایی پێكهاتوون، خۆراك و دیاری‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بێچووه پڵنگه به‌نگالییه‌كان كه مانگی ئایار له ئیستانبوڵ هاتوونه‌ته دنیاوه و له‌ئێستادا ته‌مه‌نیان دوو مانگ و نیوه، بۆ یه‌كه‌مجار خرانه به‌ر دیدی سه‌ردانكه‌رانی پاركی ئاسڵان.
پزیشكی ڤێتێرنه‌ریی پاركه‌كه، گۆكچه مه‌روه یایلا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ژماره‌ی پلنگهكان له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گاته سێ هه‌زار و 900.
پلنگهكان كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یان 100 هه‌زار دانه بووه و دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2010دا ژماره‌یان بۆ پێنج هه‌زار دابه‌زی، له سان پیته‌رسبورگ لووتكه‌یه‌ك بۆ پڵنگه‌كان به‌سترا كه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌ئارادایه.
یایلا رایگه‌یاند كه 29ی تهمووز رۆژی جیهانیی پڵنگهكانهوه و گوتی،"له‌باره‌ی ئه‌م رۆژه‌وه زانیاری به هاووڵاتییان ده‌ده‌ین. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا داشكاندنێكمان ده‌ستپێكردووه. منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 13 ساڵ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بێنه پاركه‌كه، بێ به‌رانبه‌ر ده‌توانن ته‌واوی ئاژه‌ڵه‌كان ببینن. ئه‌م داشكاندنه تا 10ی ئاب به‌رده‌وام دەبێت".
یایلا راشیگەیاند کە پارکی ئەسڵان دوو پڵنگی بەنگالی و دوو پڵنگی سێبیری و سێ بێچووە پڵنگی بەنگالی لە خۆدەگرێت و گوتیشی: "ئەگەر ئەوە لەبەرچاو بگرین کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا سەدا ٦٠ی رێژەی ئاژەڵانی سرووشت کەمبوونەتەوە ئەوا ھەبوونی سێ پڵنگی بەنگالی لەو پارکی شتێکی زۆر گرنگە".
یایلا گوتیشی: "ئامانجامان ئەوەیە منداڵان لە نزیکەوە ئەو ئاژەڵانە ببینن و بیاناسنەوە کە لە ئێستا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. ئاژەڵەکانی ئێرە لە ھەمان کاتدا ھاتوون. سێ بێچووە بەنگالی ئێستا تەمەنیا دوو مانگ و نیوە و لە دایکانیان جیابوونەتەوە. پڵنگەکان حەز دەکەن بە تەنیا بژین. لە ئێستا ئێمە چاودێری بێچووەکان دەکەین. بە شێوەیەکی بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی ئاستی ژیانی ئەم ئاژەڵانەی ئێرە بگاتە باشترین ئاست".