Servet Taşdemir,Ramal Abdullah Mahmood
28 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2019
وان – AA
ژێرئاوگه‌ڕانی وان به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشان و دروستكردنی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی، ده‌ریاچه‌ی وان-یان پاك كرده‌وه.
له میانی هه‌ڵمه‌تی پاكڕاگرتنی شاره‌وانی تاتوان تیمه‌كانی ژێرئاوگه‌ڕی داموده‌زگا جیاوازه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای به‌دلیس و وان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی وان چوونه ناو ده‌ریاچه‌كه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی تاتوان، مه‌همه‌ت ئه‌مین گه‌یلانی سوپاسی ژێرئاوگه‌ڕانی كرد بۆ به‌شداریكردنیان له هه‌ڵمه‌ته‌كه و گوتی: "ئه‌مڕۆ ژێرئاوگه‌ڕان ده‌ریاچه‌كه‌یان پاككرده‌وه و بینیان ژینگه‌ی ده‌ریاچه‌كه چه‌ند پیس كراوه. ئه‌وان تووشی زبڵی كۆوه‌بوو بوون له ده‌ریاچه‌كه‌دا. به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك به‌های ئه‌و ده‌ریاچه جوانه نازانن و پاك رایناگرن".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و گه‌ڕان و پشكنین له كاره‌ساته سروشتییه‌كانی به‌دلیس، فه‌وزی ئه‌پۆزده‌میر كه تیمه‌كانی ژێرئاوگه‌ڕی ئه‌وانیش به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كرد رایگه‌یاند كه ژێرئاوگه‌ڕان شتی وه‌ك توره‌كه‌ی زبڵ و زاڵ، پێڵاو، فه‌رش، تایه‌ی ئۆتۆمبێل، پلاستیك، شووشه‌ی نقومبوویان له ده‌ریاچه‌كه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه.