Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له كۆی 18 گومانلێكراوی ئه‌ندامی پێشووی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانی توركیا، كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو، 14یان ده‌ستگیركران.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی، په‌راوی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی 18 گومانلێكراوی ئه‌ندامی پێشووی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانی توركیا ده‌ستیپێكردووه كه ده‌ركه‌وتووه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی گشتی و جێگیره‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌بازی فه‌تۆ ئه‌نجامداوه.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه بریاری ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و گومانلێكراوانه ده‌ركرا كه له‌كاتێكدا له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیدا پله‌داربوون به‌هۆكاری جۆراوجۆر وه‌ك خانه‌نشینی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ده‌ركردن له‌كار یان گواستنه‌وه‌ی راژه له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌و.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، به فه‌رمانی داواكاری گشتیی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكاتدا له شه‌ش پارێزگا 14 كه‌سیان له گومانلێكراوه‌كان ده‌ستگیركرد.
هاوكات كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی چوار گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.