Muhammet Ali Kemal
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2019
ئیزمیر- AA
له ئیزمیر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، ١٤ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران.
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیزمیر، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌ستنیشانكرد كه له‌لایه‌ن شانه نووستووه‌كانی فه‌تۆوه به‌كارده‌هێنرێن، و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجامدران، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگاكه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه هاوكات بۆ سه‌ر ١٩ ناونیشان له شاره‌كه ئه‌نجامدرا، ١٤ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی بایلۆك و ئه‌نجامدانی كاری دیكه گه‌ڕان به‌دوایاندا درێژه‌ی هه‌بووه و تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له نێو رێكخستنه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا بوون.
له‌و گه‌ڕان و پشكنینانه‌ی كه له ماڵه‌كاندا ئه‌نجامدراون، ژماره‌یه‌كی زۆر ناسنامه‌ی ساخته‌ی گومانلێكراوه‌كان، چه‌ندین مۆبایل به‌مه‌به‌ستی پهیوندییكردنی رێكخراوه‌یی و تابلێت و بڕێكی زۆر پاره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هاوكات ئه‌وه زانراوه كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له گومانلێكراوه‌كان هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئامێره دیجیتاڵییه‌كانی نێو ماڵه‌كانیان داوه و ویستوویانه به بازدان له باڵكۆنهكانهوه، هه‌ڵبێن.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش درێژه‌ی هه‌یه.