Abdullah Shukur
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی چالاکییەکانی گەڕان بەدوای ھایدرۆکاربۆن لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست گوتی: "سوورین لەسەر بەردەوامیدان بە ھەوڵەکانمان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تەتار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
ئەردۆغان گوتی: "خەڵکی خۆمان چۆن بپارێزین ھەر بەو شێوەیەش خەڵکی ناوچەکە و دوورگەکە و بەرژەوەندییەکانیان دەپارێزین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سەرھەڵدانی کێشەی قوبرس گوتی: "سەرھەڵدانی کێشەی قوبرس و بەردەوامبوونی کێشەکە تاکو ئەمڕۆ سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵوێستی دژە دانوستانی رۆمەکان".
ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە گوتی: "ئەوانەی دوێنێ بە رژاندنی خوێنی تورکەکانی قوبرس ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی قوبرسیان دەدا، ئەمڕۆش بە ھێرشی سیاسی و ئابووری، ئامانجیان ھەمان شتە".
لەبارەی دانوستان لەگەڵ رۆمەکانی قوبرس سهركۆماری توركیا گوتی: "تەنھا بە ھاتنی بەشی رۆمەکانی قوبرس بۆ سەر زەمینەی دانوستانی دروست و راست، دەرگای چارەسەریی دەکرێتەوە کە ھەمووان چاوەڕوانن".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ناتوانرێ ھیچ پڕۆژەیەک لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەگەر حیساب بۆ تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور نەکرێ".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لەبارەی چالاکییەکانی گەڕان بەدوای ھایدرۆکاربۆن لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست زیاتر گوتی: "ئەگەر کەسانێک ھەن کە تاکو ئێستا وانەیان لە پێشھاتەکان وەرنەگرتبێ ئەوا دەبی بزانرێ خۆمان بە دوور ناگرین لە پێدانی وەڵامی پێویست بەم کەسانە".