Muhammet Ali Kemal
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ٣٤ كه‌س ده‌ركرد كه پێشتر له فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان سه‌رباز بوون و له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سهرۆكایهتییهكهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییكردنی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كان، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٣٤ سه‌ربازی فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان ده‌ركراوه. به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره و له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له ١٧ پارێزگا ئه‌نجامدرا، ٢١ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران و كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ١٣ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه درێژه‌یان هه‌یه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركراوه پێشتر له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.