ئه‌سكیشه‌هر.. ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوێكی فه‌تۆ
- گومانلێكراوێك كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو، و پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، له ئه‌سكیشه‌هر ده‌ستگیركرا.
Eskisehir
ئه‌سكیشه‌هر - AA
گومانلێكراوێك كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو، و پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، له ئه‌سكیشه‌هر ده‌ستگیركرا.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگا، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانیی توركیا، بوراك ب. ئه‌نجامدا، كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌تۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی له نیغده به تۆمه‌تی ''ئه‌ندامێتیی له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار'' له كار دوورخراوه‌ته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، گومانلێكرا بوراك ب. له ماڵێك له ناوه‌ندی ئه‌سكیشه‌هر ده‌ستگیركرا.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش، گومانلێكراوه‌كه ره‌وانه‌ی نیغده كرا، و له‌وێ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا درێژه‌ی هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن