Gültekin Yetgin,Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
گیره‌سون- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی رایگه‌یاند: "به‌و پێیه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو، كه ده‌توانین بڵێین نزیكه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌نێوبراوه، بوونی سه‌ربازیی فه‌ڕه‌نسا یان وڵاتێكی دیكه له سووریا زه‌مینه‌یه‌كی ره‌وای نه‌ماوه. به گوزارشتێكی دیكه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی له باكووری سووریا هه‌بێت، بهاوێژێت، ئه‌مه هه‌نگاوێكی ناڕه‌وا و له‌رووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه هه‌نگاوێكی نایاسایی ده‌بێت و له بنه‌مادا ده‌بێته داگیركاریی".
نوره‌ددین جانیكلی له‌دوای "كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می وه‌زیرانی به‌رگریی توركیا، ئازه‌ربایجان و جۆرجیا" كه به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی ئازه‌ربایجان، زاكیر حه‌سه‌نۆڤ و وه‌زیری به‌رگریی جۆرجیا، لیڤان ئیزۆریا به‌رێوه‌چوو، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
لەبارەی شەڕی دژ بە داعش و ئەگەر هەنگاوی فەڕەنسا بە ناردنی بۆ سووریا،وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: "به‌و پێیه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو، كه ده‌توانین بڵێین نزیكه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌نێوبراوه، بوونی سه‌ربازیی فه‌ڕه‌نسا یان وڵاتێكی دیكه له سووریا زه‌مینه‌یه‌كی ره‌وای نه‌ماوه. به گوزارشتێكی دیكه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی له باكووری سووریا هه‌بێت، بهاوێژێت، ئه‌مه هه‌نگاوێكی ناڕه‌وا و له‌رووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه هه‌نگاوێكی نایاسایی ده‌بێت و له بنه‌مادا ده‌بێته داگیركاریی".
نوره‌ددین جانیكلی ئاماژەی بەوە کرد کە هه‌موو وڵاتان به به‌كارهێنانی وه‌كاله‌ت به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌وه و تەنها سوپای تورکیا وەک تاكه سوپایه‌ک راسته‌وخۆ بەرەنگاری داعش بوونەوە، گوتی: "جگه له توركیا هه‌موو وڵاتان به به‌كارهێنانی وه‌كاله‌ت به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌وه. تاكه سوپایه‌ک كه ده‌سته‌ویه‌خه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه و تاكه سوپایه‌ک راسته‌وخۆ به بوونی سه‌ربازانی خۆی رووبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه له سووریا سوپای توركیایه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، نورەددین جانیکلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا بیه‌وێت بیرۆكه‌ی بوونی سه‌ربازیی له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ پشتیوانییكردن له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌وێ بێت، ئه‌وا به‌ڕاستی ئەوە هه‌نگاوێكی زۆر هه‌ڵه ده‌بێت و رایگه‌یاند: "ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین كه ئه‌مه بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته سه‌ركێشیی. هیوادارین هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه نه‌نێت".