Hamdi Çelikbaş,Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا، فلۆرێنس پارڵی، ئه‌نجامدا و سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هاریكاریی به‌رگریی نێوان هه‌ردوو وڵات بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامدا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوانیاندا خولوسی ئاكار و فلۆرێنس پارلی، بیروڕایان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هاریكاریی به‌رگریی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئاڵوگۆڕكردووه.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئاكار گوزارشتی له دڵته‌نگیی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له کلێسەی نۆتردام كه‌وتبوویه‌وه، كرد.