Aylin Sırıklı,Ferdi Türkten,Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌و تانه‌یه‌ی هه‌ده‌په‌ی ره‌تكرده‌وه كه له بڕیاره‌كه‌ی درا بۆ پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن به‌وانه‌ی به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌ی وه‌ك یاسا كاریان پێ ده‌كرێت له كار دوورخراونه‌ته‌وه و له بری ئه‌وان به‌ڵگه‌نامه‌كه بده‌نه ئه‌و كاندیده‌ی كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كاندید له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌رچوون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه به پێی بڕیارنامه‌كان له كار دوورخرانه‌وه تانه ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرا، دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنیش بڕیاریدا به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن به‌و كاندیدانه نه‌درێت و له بری ئه‌وان به‌ڵگه‌نامه بده‌نه كاندیدی دووه‌م كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه.
ههدهپەش تانه‌ی له‌و بڕیاره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دا. دامه‌زراوه‌كه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ تانه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ی ره‌تكرده‌وه.