Aylin Sırıklı,Hemın Othman Mohammed
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ده‌نگدانه‌كه‌ی 31ی ئاداری توركیادا بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوخۆی (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان) كه ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌سه‌ر كاردهبن، ملیۆنێك و 156 هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌ده‌ن.
به پێی یاسای توركیا، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك 18 ساڵ ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیاوه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر 194 هه‌زار و 390 سندوقدا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه 31ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ملیۆنێك و 156 هه‌زار ده‌نگده‌ر كه تازه 18 ساڵیان ته‌واوكردووه، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌نگ ده‌ده‌ن.