Aylin Sırıklı,Hemın Othman Mohammed
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان لە توركیا، سەعدی گوڤه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌موو جۆره رێوشوێنێكی ئه‌منییان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیداره‌ی ناوخۆیی (شارهوانییەکان) كه 31ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گرتووه‌ته‌به‌ر.
له كاتێكدا سێ رۆژ ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه، گوڤه‌ن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و زانیاری له‌باره‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه خسته‌ڕوو.
گوڤه‌ن باسی له‌وه كرد كه هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منییان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر و گوتی: "رێوشوێنی ئه‌منیمان گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا رێوشوێنیشمان له‌باره‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن خۆیه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر".
گوڤه‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كێبڕكێ ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن پارته سیاسییه‌كانن و له كۆی حه‌وت كه‌س له‌وانه‌ی سه‌ر سندوفی ده‌نگدان جگه له سه‌رۆك و یەک ئه‌ندام، ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی دیكه نوێنه‌رانی ئه‌و پارته سیاسییانه‌ن كه له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
گوڤه‌ن باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌ركیان ده‌بێت و گوتی: "ئه‌وان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، تانه‌كانیش هه‌ر ئه‌وان له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. ئه‌و تۆمارانه‌ی ئه‌وان كردوویانه ئێمه‌یش شه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته سیاسییه‌كاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌دا به‌شمان كرد، به‌شی ده‌كه‌ین. شتێك هه‌یه كه من ناتوانم باسی بكه‌م له توركیا و جیهانیشدا یه‌كه‌مجاره ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن تۆماری سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نێرین بۆ پارته سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه، دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای نزیكه‌ی 10 رۆژ له ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان 'www.ysk.gov.tr' بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه. زۆر ئاسانمان كردووه. هاووڵاتی مافی بینین و كۆنترۆڵكردنی لیستی هه‌ژماری واژووكراوی ده‌نگی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و تۆماره‌كانی هه‌یه. كه ئه‌ویش یه‌كێكه له گرنگترین كۆده‌كانی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه".