Yeşim Sert Karaaslan,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌خشی راسته‌وخۆ و هاوبه‌شیی A Haber-ATV وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی له هه‌كاری گوتی: "له‌ڕاستیدا ئه‌وان (هه‌ده‌په) بچوكترین خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بە هه‌كاری نه‌كردووه. له‌و كاته‌وه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌كاری ده‌ستیپێكرد كه قهییوومهكانمان دانا. ناكرێت هیچ هاووڵاتییه‌ک له دڵه‌وه له‌مباره‌یه‌وه له ئه‌وان رازی بووبێت".
سه‌ركۆماری تورکیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە لە پێشووتردا كه ده‌هاتە هه‌كاری هاووڵاتییان له پهنجهرهیشهوه دهرەوەیان نه‌ده‌بینی، به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه گۆڕاوه و وه‌ك جاران نییه و گوتی: "زوو بێت یان دره‌نگ ئه‌و كاره له‌وێ ته‌واو ده‌بێت. ئه‌مڕۆش نه‌بێت به‌یانی. ده‌نگی خوشك و برایانی كورد ده‌ستبه‌سه‌ركراوی پارتێكی سیاسی نین كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئاراسته ده‌كرێت. خوا یار بێت ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ین. من پێموایه خوشك و برایانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد ده‌نگ ده‌ده‌ن به سیاسه‌تی خزمه‌تگوزاری و وای ده‌بینم ده‌نگدانیش به پێویست بزانن. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وانه ده‌ڕۆن دوای گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی شاره‌وانی بۆ قه‌ندیل و هاوكاری دارایی بۆ تیرۆر و بێبه‌شكردنی هاووڵاتییان له خزمه‌تگوزارییه‌كان. چونكه خوشك و برایانی كورده ژیرن و ده‌رفه‌تێكی له‌و جۆره بۆ ئه‌وان ناڕه‌خسێنن".