Muhammet Ali Kemal
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
دوای بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هەڵبژاردنی سەرۆکایه‌تی گەورەشارهوانی ئیستانبوڵ، سبه‌ینێ ٢٣ی حوزەیران، ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٩٦٣ دەنگدەر به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان، روو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
بڕیاری دامه‌زراوه‌كه دوای ناڕەزایەتی ئاک پارتی دێت بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ. دامه‌زراوه‌ی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا تەنها دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایه‌تی گەورەشارهوانی ئیستانبوڵ دووبارە بکرێتەوە.
دانیشتوانی ئیستانبوڵ له رێی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سبه‌ینێوه، ئه‌و كه‌سه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو ده‌بێته سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی شاره‌كه‌یان.
كاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور (ئاك پارتی)، بینالی یڵدرم و كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت (جه‌هه‌په)، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت، نه‌جده‌ت گۆكچنار و كاندیدی پارتی وه‌ته‌ن، موسته‌فا ئیلكه‌ر یوجه‌ل، ركابه‌ریی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن.
سبه‌ینێ ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٩٦٣ دەنگدەر له ٣١ هەزار و ١٢٤ سندوقدا دەنگ دەدەن.
لەم هەڵبژاردنەدا تەنها یەک پسووڵه دەدرێتە دەنگدەر ئەویش تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی گەورەشارهوانی ئیستانبوڵ لەکاتێکدا پێشتر لە یەک پسووڵەدا، چوار ده‌نگ دەدرا.
لەم هەڵبژاردنەدا هەمان لیستی دەنگدەر کە پێشتر لە لایەن دامه‌زراوه‌ی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئامادەکرابوو بۆ دەنگدان لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا، جارێکی تر دەتوانن بچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان، واتە لیستی دەنگدەران نوێنەکراوەتەوە، ئەوانەی لە دوای ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ەوە پێیان ناوەتە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە بۆ لیستی نوێی دەنگدەران زیاد نەکراون.