Lale Bildirici,Ramal Abdullah Mahmood
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ئایا كوردانی ئیستانبوڵ ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن. بازرگانیكردن به ده‌نگی كورد كاری ئێوه نییه. كورد ده‌نگ به‌وه ده‌دات كه خزمه‌تیان ده‌كات".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوانی كار و پیشه‌وه‌رانی خه‌ڵكی سیواس یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ كاتێك ناوچه‌گه‌ری نه‌كردووه و له‌باره‌ی بوونه مژاری ئه‌وه‌ی كه كوردانی ئیستانبوڵ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن، گوتی: " لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ئایا كوردانی ئیستانبوڵ ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن. بازرگانیكردن به ده‌نگی كورد كاری ئێوه نییه. كورد ده‌نگ به‌وه ده‌دات كه خزمه‌تیان ده‌كات. كورد ده‌نگ به‌وانه نادات كه به تیرۆر ژیانی لێ تاڵ كردوون. من سه‌یری پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه ناكه‌م كه له‌گه‌ڵم كار ده‌كه‌ن به‌ڵكو سه‌یری توانا و لێهاتوویی، دڵسۆزی و خه‌مخۆریان بۆ گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌م".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وه‌ی پێویست بوو بگوترێ گوترا له كاتژمێر ١٨:٠٠ی ئێواره‌وه ئه‌وان بێده‌نگ ده‌بن و گوتی: "تا سبه‌ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بین له لێكدانه‌وه، داخۆ كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه. دوا پشكنینیش كاری ئێوه‌یه. خوا یار بێت به پشتیوانی ئێوه ده‌بمه سه‌رۆك شاره‌وانی. له ئیستانبوڵ دیدگای نه‌ته‌وه‌یی به‌رته‌سك و ناوچه‌گه‌رێتی لاده‌به‌م".