Özkan Bilgin,Muhammet Ali Kemal
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
وان - AA
هه‌نگه‌وانی دانیشتووی شاری وان، عه‌بدولوه‌هاب سه‌مۆ به‌مه‌به‌ستی چوونه نێو كتێبی گینسه‌وه، سێیه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌مجاره نزیكهی١٠ كیلۆ هه‌نگی له‌سه‌ر له‌شی كۆكرده‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب سه‌مۆ له‌كاتێكدا كه له ئینته‌رنێت به‌دوای زانیاریی له‌باره‌ی كاری هه‌نگه‌وانی ده‌گه‌ڕا، نووسینێكی له‌ژێر ناونیشانی "ژماره‌ی پێوانه‌یی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین هه‌نگ له‌سه‌ر جه‌سته" بینیوه و له‌و رۆژه‌وه به‌دواوه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و ئاواته‌ی، تاقیكرده‌وه ئه‌نجامده‌دات.
له تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌میدا كه له ساڵی ٢٠١٦دا ئه‌نجامیداوه، توانیویه‌تی شه‌ش كیلۆ هه‌نگ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆبكاته‌وه و له تاقیكردنه‌وه‌ی سێیه‌میدا ئه‌م ژماره‌یه‌ی بۆ ١٠ كیلۆ به‌رزكردووه‌ته‌وه.
سه‌مۆ له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد، ئامانجی ئه‌وه‌یه كێشی ئه‌و هه‌نگانه‌ی له‌سه‌ر له‌شی كۆده‌كاته‌وه بگه‌یه‌نێته ٦٣ كیلۆ و ٧٠٠ گرام، له‌پێناو شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی كتێبی گینس.