İzzet Taskiran,Ramal Abdullah Mahmood
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ ئیستانبوڵ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ جموجۆڵ كه‌وتۆته فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ.
ئیبراهیم تانسێل كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له سیواس-ه‌وه چووه‌ته‌وه ئیستانبوڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ پشوودان چوونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیشیان له ده‌نگدان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئیستانبوڵ.