Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ تانه‌ی نائاسایی ئاك پارتی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، په‌سه‌ند كرد.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی حوزه‌یران سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامده‌درێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئادار بڕیاری سه‌باره‌ت به تانه نائاساییه‌كه‌ی ئاك پارتی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ دا.
دامه‌زراوه‌كه به ده‌نگی حه‌وت ئه‌ندام له به‌رامبه‌ر چوار ئه‌ندامدا، تانه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد و بڕیاریدا هه‌ڵبژاردن سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامبدرێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی حوزه‌یران سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامبدرێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سبه‌ینێ تانه‌ی مه‌هه‌په له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی ماڵته‌په و تانه‌ی ئاك پارتی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له بویوكچهكمهجه، تاوتوێ ده‌كات.
- له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چی شتێك دووباره ده‌كرێته‌وه؟
به‌پێی بڕیاره‌كه، هه‌ڵبژاردنه‌كان كه سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامده‌درێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و درێژهیهتی، ته‌نها پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دووباره ده‌كرێته‌وه.
- ئایا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رله‌نوێ ئهنجامدراوهكاندا لیستی كاندیدان ده‌گۆڕدرێن؟
ئه‌و پارتانه‌ی كه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا كردووه، ده‌توانن به‌شداریی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن.
پارته سیاسییه‌كان ناتوانن دووباره كاندید ده‌ستنیشان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه به‌هۆكاری مردن یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه دروست ده‌بن، تا ئه‌و به‌رواره‌ی كه لقه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دیارییده‌كه‌ن، ده‌توانرێت پڕبكرێنه‌وه.
له چاپكردنی پسووڵه‌ی یه‌كگرتووی ده‌نگداندا ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا جێبه‌جێكراون، به هه‌مانشێوه جێبهجێدهكرێنهوه.
- ئایا تۆماره‌كانی ده‌نگده‌ران نوێدهكرێنهوه؟
بێ ئه‌وه‌ی هیچ نوێكردنه‌وه‌یه‌ك له تۆماری نوێكراوه و یهكلاییكراوهی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا ئه‌نجامبدرێت، هه‌مان تۆماره‌كانی پێشوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌كارده‌هێنرێنه‌وه.
رۆژژمێری هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لقه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن، ئاماده ده‌كرێت و جێبه‌جێده‌كرێت.