Abdullah Shukur,Muhammet Ali Kemal
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "له سه‌رده‌مێكدا كه بوختانكردن بۆ توركیا زۆره، له گۆڕه‌پانی سووریادا تاكه وڵاتی ناتۆ كه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی له‌گه‌ڵ داعش كرد و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی تووشی شكست كرد، ئێمه بووین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی ناتۆ و هاوبه‌شانی دیالۆگی ده‌ریای سپی ناتۆ، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "له سه‌رده‌مێكدا كه بوختانكردن بۆ توركیا زۆره، له گۆڕه‌پانی سووریادا تاكه وڵاتی ناتۆ كه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی له‌گه‌ڵ داعش كرد و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی تووشی شكست كرد، ئێمه بووین".
ئەردۆغان گوتی: "ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٣٢٠ هه‌زار په‌نابه‌ری سوورییمان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له تیرۆر پاكمان كردووه‌ته‌وه، كردووه".
راشیگه‌یاند: "به ده‌ستپێشخه‌ریی ئێمه له ئیدلب كه گه‌یشتبووه كه‌ناری كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، دووباره ده‌سته‌به‌ری ئارامیمان كرد. به‌وشێوه‌یه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی رێگرییمان له مه‌رگی سه‌دان هه‌زار سووریی بێ‌تاوان كرد، رێگرییمان له شه‌پۆلێكی كۆچی نارێكخراو كرد كه ئه‌ورووپای به توندی ده‌هه‌ژاند".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "ئێمە چاوەڕێ دەکەین لە دۆستانی ناتۆ کە بەرۆحیەتی گونجاو لەگەڵ هاوپەیمانییەتییەکە مامەڵە بکەن و، ئاگاداری بەهاکانی دامەزراندنی هاوپەیمانییەتییەکە بن".
سەرکۆماری تورکیا باسی پڕچەک کردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کرد و رایگه‌یاند: "ئەوەی رووی لوولەی تفەنگەکەی کردووەتە وڵاتمان، پڕچەک کردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەی دەستیان دەچێتە سەرو ماڵی هاووڵاتییانمان لە لایەن هاوپەیمانەکانمانەوە، ناردنی چەندین بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی، پێشوازی کردنی سەردەستەکانی رێکخراوەکان بە فەرشی سوور لە هەندێک وڵات‌دا، هیچ پاساوێکی یاسایی نییە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "فه‌تۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامه له چالاكییه وێرانكارییه‌كانی دژی وڵاته‌كه‌مان. به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانانمان ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتن له دادپه‌روه‌ریی بۆ سه‌رده‌سته‌كانی ئه‌م رێكخراوه و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ڕه‌خسێنن كه خودی خۆیان به‌شداربوون له هه‌وڵی كوده‌تادا".
گوتیشی: "بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدانین کە کار بکرێت بۆ تاودانی مشتومڕێک لە چەشنی پرسی هاوشێوەی S-400 کە ئەوە مافی سەروەریی تورکیایە. ئەو هەنگاوانەی دەینێین لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ناتۆدا بەلەبەرچاوگرتنی هەوڵی پاراستنی ئاسایشی میللیمان دەبێت لە ئاراستەی خۆیدا جارێکی دیکە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت".