Aykut Karadağ,Muhammet Ali Kemal
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له توركیا دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دوایین لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڵاوكرده‌وه.
له بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردندا كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ٢٧ه‌مین خولی په‌رله‌ماندا كه بڕیاره رۆژی ٢٤ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دامه‌زراوی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌و تانانه‌ی كه تا كاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی ١١ی ئایار له‌و كاندیدانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه له بڕیاری ٢١٠٨\٤٢٦ دا له نۆی ئایار و هاوپێچهكهی كه له ژماره ٣٠٤١٧ی رۆژی ١٠ی ئایاردا له رۆژنامه‌ی فه‌رمییدا بڵاوكرابوویه‌وه، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن ره‌تكرده‌وه.
له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندن، دوایین لیستی ناوی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بریتییه له: دۆغو په‌رینچه‌ك، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، موحه‌ره‌م ئینجه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و ته‌مه‌ل كارامۆڵڵائۆغڵو.
له بڕیاره‌كه‌دا رۆژی له‌دایكبوونی كاندیده‌كان و ئه‌و زانكۆیانه‌ی لێی ده‌رچوون، بڵاوكراوه‌ته‌وه.