Sangar Hamad Azeez
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند کە لێبوردن لە رۆژەڤی ئەواندا نییە.
یڵدرم بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی پرۆژەیەکی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی کرد لە ئەرزنجان و لە میانیدا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا.
سەبارەت بە روونکردنەوەی سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی لێبوردنی گشتی، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "لەو باوەڕەدام کە بەرێز باخچەلی بەرامبەر بەو کەسانەی کە پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازیان کردووە باسی لە کارێک کردبێت بۆ لێبوردن لەو کەسانە. رەنگە وەک کاردانەوە بابەتێکی لەو شێوەیەی هێنابێتە رۆژەڤ، بەڵام وەک حکوومەت بەهیچ جۆرێک لێبوردنمان بۆ ئەو کەسانە نییە کە پشتیوانی رێکخراوی تیرۆریستی دەکەن".