Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی "١١یەمین پرۆگرامی دوایین کۆبوونەوەکانی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان" کە لەلایەن فیدراسیۆنی دەستەی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان لە ناوەندی هالیچ بۆ کۆنگرەکان سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''لە وڵاتەکەماندا ئەو بەرنامەیەی بەناوی زەمالەکانی تورکیا، بە دامەزراوەییمان کردووە، ١١٥ هەزار خوێندکاری میوانمان هەن کە روویان لە وڵاتەکەمان کردووە و لەسەر حسابی خۆیان دەخوێنن. نزیکەی لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە خاوەنی خوێندکارین. ئامانجمان ئەوەیە ژمارەی خوێندکارەکانی ناو وڵاتەکەمان بۆ ٣٥٠ هەزار بەرز بکەینەوە. بەوشێوەیەش دەبینە یەکێک لەو پێنج وڵاتەی کە زۆرترین خوێندکاری بیانی تیایدا دەخوێنێت، ئەمە ئامانجمانە".
گوتیشی: "له ههموو قۆناغهكاندا خوێندكاره میوانهكانمان ههر له پێشوازییهوه تا خوێندن و دوای دهرچوون، رێوشوێنمان بۆ گرتووهتهبهر و دهیگرینهبهر بۆ رزگاركردنیان له خراب بهكارهێنانیان له لایهن رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵڵاچی (فهتۆ) كه دوژمنی ئیسلام و توركیان".
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "بەداخەوە ئەلبانیا لە ژێر داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆدایە. بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەمان هەیە لەگەڵیاندا. درەنگ یان زوو بزووتنەوەی داگیرکاریی ئەوانە لەوێش بەچۆکدا دەهێنین. بە تێپەڕینی هەر رۆژێک رێگەیەکی زۆرتر دەبڕین و وەقفی مەعاریفمان لە ئەلبانیا بەردەوامە لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی خوێندنگەکان".
ئەردۆغان راشیگەیاند: ''(فەڕەنسا) ئەوە دەبینن کە لە ماوەی رابردوودا دژ بە تورکیا کردییان. ئەگەر بە هۆی بەهێزبوونمانەوە ناڕەحەت دەبن، بتانەوێ و نەتانەوێ بەهێزدەبین".
ئەردۆغان گوتی: "لە ئێستادا بە ١٩٦ وڵات دەڵێین کە 'ئایا تۆش مافی ئەوەت نییە ئەندامی هەمیشەییت هەبێت لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان؟'. پێنج ئەندامی هەمیشەیی، ١٥ ئەندامی کاتیی، ئەوە ٢٠. ئەم ٢٠ ئەندامە سەرجەمیان ببنە ئەندامی هەمیشەیی و بە شێوەیەکی سووڕاو، با بڵێین ١٠یان وەک ١٠ی دواتر بمێننەوە و ئەم گۆڕانکارییە بەردەوام بێت، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەم گۆڕانکارییەدا سەرجەم ئەم ٢٠ ئەندامە ببنە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەو شێوەیەش هەر ١٩٦ ئەندامەکە، بتوانن ببنە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان".
راشیگەیاند: "لە ئێستادا یەک وڵات کە دانیشتوانەکەی موسڵمان بێت لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوونی نییە. ئەمە چۆن کارێکە؟ ئێمەش داوای دادپەروەریی دەکەین. نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی جێگیرکردنی دادپەروەریی دامەزرا، بەڵام ئایا لە ئێستادا هەڵوێستێکی لەوجۆرە بوونی هەیە؟ نییە. ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی بەشوێن ئەمەدا بگەڕێین. ئێمە بەشوێن دادپەروەریی مرۆڤایەتییدا دەگەڕێین. درەنگ یان زوو پشتیوان بەخوا ئەمە دەستەبەردەکەین. دەستبەجێ نا، بەڵام ئنیشائەڵڵا رۆژێک بە دڵنیاییەوە جیهان دەبێتە شوێنی بەجێگەیاندنی داواکاریی دادپەروەریی ستەملێکراوان".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها گوتی: "دۆکیومێنتی مانەوەی ١١٥ هەزار خوێندکاری میوانمان، بێ ئەوەی بچنە فەرمانگەی کۆچ، دەتوانن لە زانکۆکانی خۆیان وەریبگرنەوە".
راشیگەیاند: "ههموو ئهو خوێندكاره میوانانهی روو له وڵاتهكهمان دهكهن ئیدی وهك رابردوو سێ مانگ چاوهڕوان ناكهن، بهڵكو دهستبهجێ له سیستمی بیمهی تهندروستیی تۆمار دهكرێن. ئهو خوێنكارانهشی قهرزی بیمهی هاندانی كۆنیان لهسهره سووی دواكهوتنیان سڕاوهتهوه".
گوتیشی: "جاران مۆڵەتی کارکردن نەدەدرایە خوێندکارە میوانەکان. لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی مۆڵەتی کارکردنی خوێندکاران و دەرچووەکان چارەسەر دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتایی گوتارەکەیدا رایگەیاند: "پێویستە هەموومان پێکەوە پشتیوانیی لەم هەوڵە پڕخێرەی فیدراسیۆنی دەستەی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان بکەین. ئەگەر بێت و ئەم بوارە پێکەوە پڕنەکەینەوە، ئەوا دەرفەت بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک فەتۆ و داعش و ئەو هێزانە دەکەینەوە کە نەنگیی داگیرکارییان لە ناوچەوانیان داوە".