Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان بریتی ده‌بێت له تانه‌ی نائاسایی ئاك پارتی له ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن لە بویوكچهكمهجه و تانه‌ی نائاسایی مه‌هه‌په له ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن لە ئیستانبوڵ به گشتیی و ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن له ماڵته‌په.
كاتژمێر ١٤:٠٠ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانی له‌باره‌ی تانه نائاساییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ، ده‌دات.
رۆژه‌ڤی ئه‌مڕۆی كۆبوونه‌وه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان، تانه‌ی نائاسایی ئاك پارتی له ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن لە بویوكچهكمهجه و تانه‌ی نائاسایی مه‌هه‌په له ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن لە ئیستانبوڵ به گشتیی و ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن لە ماڵته‌په.
له‌دوای ئاك پارتی، مه‌هه‌په‌ش به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ناوچه‌ی ماڵته‌په، داواكارییان پێشكه‌ش بە دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان كردبوو.