چاوش‌ئۆغڵو: "پشتیوانی لە سریلانكا دەکەین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "گه‌لی تورك له سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كرده توندوتیژانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌لی سریلانكادایه و نزایان بۆ ده‌كات. ئێمه پشتیوانی لە سریلانكا دەکەین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "گه‌لی تورك له سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كرده توندوتیژانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌لی سریلانكادایه و نزایان بۆ ده‌كات. ئێمه پشتیوانی لە سریلانكا دەکەین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سریلانكا، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌نقه‌ره كرد و ده‌فته‌ری پرسه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی واژووكرد و په‌یامێكی تیادا نووسی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كان به‌توندترین شێوه ئیدانه ده‌كات و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی سریلانكا و كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه:
"ناخمان هه‌ژا به بیستنی ئه‌و هێرشه قێزه‌ونانه‌ی كه رۆژی ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ ژماره‌یه‌ك هۆتێل و كڵێسای كرده ئامانج و بووه هۆی كوژرانی زیاتر له ٣٠٠ كه‌سی بێ‌تاوان و برینداربوونی زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه. به وشه دڵنه‌وایی ئه‌و خێزانانه ناكرێته‌وه كه خۆشه‌ویستانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ماته‌م ده‌گێڕین بۆ دوو هاووڵاتییمان كه له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
گوتیشی: "جارێكی دیكه به‌ناوی حكوومه‌ته‌كه‌مانه‌وه به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌م و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی سریلانكا و خانه‌واده‌كان ده‌كه‌م. گه‌لی تورك له ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده توندوتیژیه‌دا له پاڵ گه‌لی سریلانكایه و نزایان بۆ ده‌كات. ئێمه له پاڵ سریلانكاین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری باڵیۆزخانه‌ی سریلانكا له ئه‌نقه‌ره بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكخراوه توركیه‌كان و خه‌ڵكی توركیا ده‌كه‌ین كه له‌و كاته سه‌خته‌دا پشتیوان بوون".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن