Meltem Bulur
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا رایگه‌یاند "ئێمه به‌رپرسیارنین له كێشه‌كانی ئێستای جیهان یان تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێستا و چاره‌سه‌ره‌كه‌شیان ته‌نها ئه‌ركی رووسیا و توركیا نییه. له‌به‌رئه‌وه سیستمی جیهانی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێویسته رۆڵی كاریگهرتریان هه‌بێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رووسیا كۆبوویه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له پێناو هێنانه ئارای چاره‌سه‌رێك بۆ سووریا له‌گه‌ڵ رووسیادا هاریكارییه‌كی زۆر دۆستانه‌یان هه‌یه و له‌و هاریكارییهشهوه ده‌ره‌نجامی زۆر روونیان ده‌ستكه‌وتووه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند پێشێلكارییه‌ك له ئیدلب و غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، به‌ڵام دۆخی مه‌یدانیی به‌راورد به ساڵ و شەش مانگ به‌ر له ئێستا زۆر باشتر بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیتر ده‌ستیان به باسكردنی قۆناغی سیاسیی كردووه و كاتی ئه‌وه‌یه له‌باره‌ی سووریاوه ئه‌نجامگیریی بكرێت، راشیگه‌یاند "له شوێنێك كه خۆشگوزه‌رانیی بوونی نه‌بێت، پێكدادان و شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌بێت، ئێمه‌ش ناتوانین له ئارامی و ئاسایش‌دا بین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه خه‌بات و هاریكارییان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه هاوبه‌شه‌دا درێژه پێده‌ده‌ن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد ناوه به‌ناو پرسیاری هۆكاری هاریكاریی توندوتۆڵی نێوان توركیا و رووسیایان لێده‌كرێت و له‌وباره‌یه‌وه گوتی:
"له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجاممان له هاریكارییمان له‌گه‌ڵ رووسیادا به‌ده‌ستهێناوه. كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوبۆچوون سه‌باره‌ت به سووریا هه‌یه. كۆده‌بینه‌وه و كۆده‌بینه‌وه و ئه‌نجامی نییه. هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش هه‌یه. ٦٥ وڵات تیادا ئه‌ندامن. هه‌ر ٦٥ وڵاته‌كه ناتوانن به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه، له‌نێو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانه‌كانمان داوای هاوكاریی له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن. ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا نیشانه‌ی نادڵسۆزیی جیهانی و جددی نه‌بوونیه‌تی. ٦٥ وڵات له دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی هاوپه‌یمانییەتی دروست ده‌كه‌ن و هێشتا له هه‌موو شوێنێك رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هه‌یه. پێویسته به‌باشی له‌مه بكۆڵینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هەروەها گوتی: "به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ رووسیا له حه‌له‌ب هه‌ماهه‌نگییه‌كمان ئه‌نجامدا و دواتر ئێرانیشمان هێنایه نێو ههماههنگییهكهوه. له‌سه‌ر هه‌رچی رێككهوتبێتین، جێبه‌جێمان كرد. لانیكه‌م هه‌وڵی جێبهجێكردنیمان دا و هه‌نگاوی سوودبه‌خشمان نا و ئه‌نجامه‌كه‌ی بینرا. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هیچ كه‌س نیگه‌ران نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته هه‌مووان هاوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌رپرسیارنین له كێشه‌كانی ئێستای جیهان یان تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێستا و چاره‌سه‌ره‌كه‌شیان ته‌نها ئه‌ركی رووسیا و توركیا نییه. له‌به‌رئه‌وه سیستمی جیهانی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێویسته رۆڵی كاریگهرتریان هه‌بێت".