Şerife Çetin
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
بڕۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگەیاند "سه‌باره‌ت به‌و پشتگیرییه‌ی توركیا بۆ ناتۆ نیشانیداوه، سوپاسی ده‌كه‌ین و زیادكردنی پێگه‌ی سه‌ربازیمان له‌و وڵاته، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌ماهه‌نگیداین له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی تیرۆر كه له باشووره‌وه له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌بێت".
یانس ستولتنبێرگ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناتۆ-توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، دۆخی ئێستای سووریا و گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگرییS-400ه‌وه، بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا ئەندامێکی زۆر گرنگی ناتۆیه و له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییهكانیدا بۆ ناتۆ، سوپاسی توركیای كرد.
یانس ستولتنبێرگ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه گوتی: "توركیا نیگه‌رانیی ئه‌منیی هه‌یه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ناتۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه، توركیا به پێوانه و به پێی پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگه‌رانییه بكات.
-"لەبارەی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌ماهه‌نگیداین"
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ سه‌رنجی بۆ پشتگیری ناتۆ بۆ توركیا راكێشا و گوتی: "له‌م میانه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك پشتگری بۆ توركیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. له توركیا بوونی سه‌ربازیمان هه‌یه، فڕۆكه‌كانی (ئەواکس) و چاودێری به كایه‌ی ئاسمانی توركیادا ده‌فڕن و هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی به‌رگری ئاسمانیمان له‌وێ جێگیر كردووە، به‌شه‌كانی پاتریۆت و به‌شه‌كانی سامپ-تی ئیسپانیا و ئیتاڵیا به‌شێكن له‌و پشتگیریه‌ی بۆ توركیا دابینمان كردووە".
یانس ستولتنبێرگ سوپاسی توركیای كرد بۆ ئه‌و پشتگیریكردنی له ناتۆ و گوتی: "په‌ره‌پێدان به بوونی سه‌ربازیمان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له‌و وڵاته ده‌رخه‌ری پشتیوانیمانه بۆ توركیا له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و تێكدانی سه‌قامگیری کە له باشووره‌وه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌وێ".
- "پرسی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو سه‌ربازه یۆنانیه‌كه پێویسته له نێوان توركیا و یۆنان چاره‌سه‌ر بكرێت"
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو سه‌ربازی یۆنانی به هۆی به‌زاندنی سنووری توركیا و نیگه‌رانی ده‌ربڕینی یۆنان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ناتۆ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ گوتی: "ئه‌مه پرسێكه پێویسته له نێوان توركیا و یۆنان چاره‌سه‌ر بكرێت".
- "ده‌سته‌به‌ركردنی S-400 بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌ییه"
له‌باره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی توركیا و رووسیاش بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-400 سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ گوتی: "هه‌موو هاوپه‌یمانان به توركیایشه‌وه وه‌به‌رهێنانی توانا سه‌ربازییه‌كانیان بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌ییانه. ئه‌مه‌ش بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یی توركیایه".
سكرتێری گشتیی ناتۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا ئه‌وه‌ی به‌لای ناتۆوه گرنگه كاركردنی سیسته‌مه جیاوازه‌كانه به‌یه‌كه‌وه و تاكو ئێستا داواكارییه‌كیان ئاراسته نه‌كراوه بۆ كاركردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-400 له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی ناتۆ و ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش ئاسان نییه.
یانس ستولتنبێرگ خۆشحاڵی خۆیشی به‌وه نیشان دا كه له لایه‌كی دیكه‌وه توركیا رێکكه‌وتنی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سامپ-تی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا واژوو كردووه.
-"ھیچ بانگەوازێک بۆ چوونی ناتۆ بۆ نێو گۆڕەپانی سووریا نەکراوە"
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ بەر لە لێدوانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەگەڵ رۆژنامەنووسەکانی بڕۆکسل کۆبووەوە.
لە کۆبوونەکەدا یانس ستولتنبێرگ لە بەرامبەر پرسیاری ئەوەی بۆچی ناتۆ رۆڵێکی کارا لە سووریا ناگێڕێت، گوتی: "ھیچ بانگەوازێک بۆ چوونی ناتۆ بۆ نێو گۆڕەپانی سووریا نەکراوە و چاوەڕێی شتێکی واش ناکەم".
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ ئاماژەی بەوە دا کە دۆخی ئێستای سووریا زۆر ئاڵۆز و مەترسیدارە و راشیگەیاند کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ناتۆ لە گۆرەپانی سووریادا بوونیان ھەیە.
یانس ستولتنبێرگ جەختی لەوە کردەوە کە ناتۆ ئەندامی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە و پشتیوانی ناتۆی بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی سیاسی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کێشەی سووریا دووپات کردەوە.
یانس ستولتنبێرگ گوتی: "ئازارکێشانی مرۆڤەکان و توندوتیژی دەبینین. بە ھۆیەوە مرۆڤەکان ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان جێ بھێڵن. بە تایبەتی دەبینین چۆن لە غوتەی رۆژھەڵات رژێمی ئەسەد بە پشتیوانی ئێران و رووسیا مەدەمنییەکان دەکاتە ئامانج".
- "سەرجەم ئەندامانی ناتۆ نیگەرانییە ئەمنییە شەرعییەکانی تورکیا قبووڵ دەکەن"
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا کە دوو ئەندامی بەھێزی ناتۆن، سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ ئاماژەی بەوە دا کە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا پەیوەندی راستەوخۆ ھەیە و بە ھۆیەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: "تەنھا بەو شێوەیە رووبەڕووی ئاڵۆزییەکانی باکووری سووریا و عەفرین ببینەوە".
یانس ستولتنبێرگ گوتیشی: "سەرجەم ئەندامانی ناتۆ نیگەرانییە ئەمنییە شەرعییەکانی تورکیا قبووڵ دەکەن".
لەبارەی لێدوانەکانی ھەفتەی رابردووی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەمەڕ "چەکی مەودوای بێ‌سنوور"، یانس ستولتنبێرگ رایگەیاند پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و رووسیا لەسەر سیاسەتی گرتنی رێوشوێنی پێویست و دیالۆگ بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو راشیگەیاند کە ئارەزوو دەکەن پەیوەندیی بونیاتنەریان لەگەڵ رووسیادا هەبێت.